بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر ئاشكرای دەكات، ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر زیان بە عێراقیش دەگەیەنێت، دەشڵێت "ڕاگرتنی گەشتەکان تەنیا فرۆکەی مەدەنی دەگرێتەوە".
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئەیلوول، تەلار فایەق، بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ڕاگرتنی گەشتی فڕۆكە تەنها زیان بە هەرێمی كوردستان ناگەیەنێت بەڵكو زیان بە عێراقیش دەگەیەنێت".
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر وتی، "گەشتی فڕۆكە سەربازییەكان بەردەوام دەبێت و ڕاگرتنەكە ئەو جۆرە فڕۆكانە ناگرێتەوە، بەڵام گەشتی فڕۆكەی مەدەنی دەوەستێت بۆیە خەڵكێكی زۆر بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەوە دەبێت قەرەبوو بكرێنەوە".
لەبارەی دەست پێ كردنەوەی گەشتەكان بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر وتی: داوای گفتوگۆمان لە بەرپرسانی عێراق كردووە لەسەر ئەو بابەتە.