حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یادى 10ى موحه‌ڕه‌م و عاشوورادا، په‌یامێکی بڵاوكرده‌وه و وێڕای پیرۆزبای ڕایدەگەیەنێت سبەی شەممە پشوی فەرمیە لە سەرجەم فەرمانگە و دەزگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستاندا.
دەقی پەیامەکەی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
بە بۆنەی ده‌ى موحه‌ڕڕه‌م و یادکردنەوەی ڕۆژانی عاشووراوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی هاوسۆزی و برایەتی بۆ سەرجەم بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانان، به‌تایبه‌تیش بۆ خوشک و برایانی شیعەمان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەنێرێت و ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت کە وانە و پەندی گەورەی تێدایە بۆ پشتیوانیکردن لە ستەملێکراوان و قوربانیدانیان لە پێناوی ماف و ژیانی سەربەرزانەدا.
هەر بەبۆنەی ئەم یادەوە، سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو دەزگا و فەرمانگە حکوومیانەم ئاگادار دەکەینه‌وه کە ڕۆژانی شەممە دەوامی فەرمییان هەیە، سبەی ڕۆژی شەممە 30/9/2017 لە سەرجەم فەرمانگە و دەزگا حکوومیەکانی هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمییە.
سه‌فین دزه‌یى
وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان