نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ى ئه‌هلی لە گه‌ره‌كه‌كانى شارى سلێمانى بۆ مانگی ئه‌یلول دیاری‌کرا و خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی (١٠) دانرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕایگەیاند، پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ له دیوانى قایمقامیه‌تى سلێمانى به‌سه‌رپه‌رشتى ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامى سلێمانى و به ئاماده‌بوونى سالار حسامەدین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى و ئاسایشى ئابوورى و كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان كۆبوونه‌ویه‌ك سازكرا بۆ دیارى كردنى نرخى ئه‌مپێرى مۆ‌لیده و دانانى به‌رنامه‌ى مۆ‌لیده ئه‌هلیه‌كانى بۆ مانگى تشرینى یەکەم.
کارەباى سلێمانى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ره‌چاوكردنى نرخى گازۆیل له بازاڕ و له‌سه‌ر بنه‌ماى کاتژمێرەکانى ئیشپێكردنی مۆلیده‌كان و نرخى كاتژمێرێك ئه‌مپێره‌ى مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كانى به ٤٦ دینار بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرا.
هەروەها خشتەی كارپێكردنی مۆ‌لیده ئه‌هلیه‌كانیش بۆ مانگی تشرینى یه‌كه‌م (١٠)دا رۆژانه‌ى له‌نێوان كاتژمێر یەکى پاش نیوه‌ڕۆ بۆ یەکى شه‌و ده‌بێت "هه‌ركات كاره‌باى نیشتمانی كوژایه‌وه كار به مۆلیده‌كان بكه‌ن و نابێت ١٥ خوله‌ك زیاتر دوا بكه‌وێت".
سه‌باره‌ت به نرخى ئه‌مپێریش کارەباى سلێمانى دەشڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى نرخى كاركردنى موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان جیاوازه له نێوان و ٢٥٠ بۆ ٢٨٠ كاتژمێر له مانگى ئه‌یلولدا كاریان كردووه، بۆ هەر كاتژمێرێك ئه‌مپێرێکى مۆلیده‌ى ئه‌هلی به ٤٦ دیناره دیارى كراوه، نرخی ئه‌مپێڕێك له گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاواز ده‌بێت.