وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ڕه‌تیده‌كاته‌وه ژماره‌یه‌ك هێڵی فڕۆكه‌وانی گه‌شته‌كانیان بۆ هه‌رێم بەردەوامبێت و ده‌ڵێت "دوای بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا هیچ گه‌شتێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێم ئه‌نجامنادرێت".
مه‌ولود باوه موراد وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت له‌وتارێكدا لە كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا ڕه‌تیكرده‌وه، "هیچ هێڵێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ چاودێری فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق بتوانێت گه‌شت بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات".
وتیشی "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش دورن له‌ڕاستیه‌وه کە گوایه ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكان وتویانه ده‌توانن به‌رده‌وامبن له‌گه‌شته‌كانیان به‌بێ ئاسمانی عیراق و ڕه‌زامه‌ندی عیراق".
ڕاشیگەیاند "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه هه‌ر هێڵێكی گواستنه‌وه بڵێت ده‌توانین له‌گه‌شته‌كانمان به‌رده‌وامبین و ڕاینه‌گرین ڕاست نییه‌و ناتوانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی عیراق به‌رده‌وامی به‌گه‌شته‌كان بده‌ن".
وه‌زیری گواستنه‌وه جەختی لەوەکردوە کە "ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌توانێت مۆڵه‌ت به‌فڕۆكه بدات بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم گه‌شت بكه‌ن، هه‌وڵه‌كانیشیان له‌وه‌زاره‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراقی به‌رده‌وامده‌بێت".
باسی لەوەشکرد ئه‌و نوسراوه‌ی ئاماده‌یان كردوه گه‌یشتۆته عیراق و ده‌ست سه‌رۆك وه‌زیرانیش، به‌ڵام "وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق پێیڕاگه‌یاندین ئیتر ئه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه‌و عه‌بادیش تەنها وتویه‌تی "انشاالله كنتم بالخیر ـ ئینشاڵڵا له‌خێردا بن".