ڤیدیۆ.. زانكۆیەكی هەرێمی كوردستان ئاگر دەگرێت
بەهۆی ئاگركەوتنەوە له تاقیگه‌كانی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی چه‌رموو زیانێكی زۆری مادی بەر ئەو زانكۆیە كەوت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/10/2017 ئاگر له به‌شی تاقیگه‌كانی سه‌ر به كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی چه‌رموو له چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌وه.
تا ئێستا سه‌رچاوه ئاگره‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌هۆی گه‌وره‌ییه‌وه تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی چه‌مچه‌مال و شۆڕش و بازیان و سه‌نگاو و وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە.
بەپێی زانیارییەكان ئاگركەوتنەوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێكی زۆری مادیی لێكەوتووە.
PM:02:53:01/10/2017