بەغدا مه‌رجه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2ی ئۆكتۆبر نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سێ مه‌رجی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا "سه‌عد حه‌دیسی" وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سێ مه‌رجه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ سێ مه‌رجه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن؛

1- "پێویسته‌  هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بێت به‌ ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه‌وه‌".
2- "هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌".
3- "پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كۆتایی به‌ هه‌راسانكردن بهێنێت".

رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی 25 ی 9 ی 2017 ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش زیاتر له‌ %92 ی به‌شداربووان به‌ "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان داوه‌.




AM:10:53:02/10/2017