پەرلەمانتارانی كورد بڕیار لەسەر گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق دەدەن
فراكسیۆنە كوردییەكان بێجگە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق سەردانی بەغدا دەكەن.
له‌وباره‌یه‌وه د.به‌ختیار جه‌بار شاوه‌یس ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به میدیای حیزبەكەی راگه‌یاند: په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئێستا له به‌غدای پایته‌ختدان.
وتیشی: سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان پاش كه‌مێكی تر پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی بڕیارێكی گونجاو سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا.
بڕیاریشه له دانیشتنه‌كه ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك بدرێت له‌وانه هه‌مواری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌مواری یاسای ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر .
PM:12:23:03/10/2017