فڕۆکەخانەی سلێمانی لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا ڕەتیکردەوە کە گەشتە دەرەکییەکان لە فڕۆکەخانەکەوە دەستیان پێکردبێتەوە.
لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە فەیسبوک فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی کردنه‌وه‌ی گه‌شته ده‌ره‌کییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدوایی په‌یوه‌ندی کردنمان به ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عێراقی پێیان ڕاگه‌یاندنین که هیچ بڕیارێکیان له‌و باره‌یه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه."
ڕاشیگەیاندووە "هه‌موو لایه‌ک دڵنیاده‌که‌ینه‌وه له‌کاتی ده‌رچوونی هه‌ر بڕیاریکی له‌و شێوه‌یه له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه و به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌شته ده‌ره‌کیه‌کان بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕابگه‌یه‌نین."
AM:09:40:08/10/2017