لەناو جەرگەی بازاڕی سلێمانی حاڵەتێكی دزی روودەدات
پاشنیوەرۆی دوێنێ شەممە لەناو جەرگەی بازاڕی شاری سلێمانی دزی لە دۆلار فرۆشێك دەكرێتو بڕی 7 ملیۆن دیناری لێ دەدزرێت.
پەیامنێری سپی رایگەیاند كاتژمێر نزیكەی 5ی پاش نیوەرۆی رۆژی شەممە 7/10/2017، لە فولكەی خانەقا لەشاری سلێمانی، دزێك هەڵدەكوتێتە سەر دۆلار فرۆشێكی سەرشوستەی شەقامەكەو بڕی 7 ملیۆن دیناری لێدەباتو هەڵدێت.
بە پێی زانیاریەكان تائێستا دزەكە دەستگیر نەكراوە.
AM:10:20:08/10/2017