بەرپرسێکی یەکێتی باس لە سکرتێری نوێی حیزبەکەی دەکات
بەرپرسێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت بەپێی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتی لە ئێستادا جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی دەبێتە سكرتێری گشتی تائەوكاتە سكرتێری نوێ و جێگرانی هەڵدەبژرێنەوە.
غیاس سورچی ، بەرپرسی یەكێتی لە موسڵ بە (غدپرێس)ی راگەیاندوزە" بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی هەركات سكرتێری گشتی یەكێتی كۆچی دوایی كرد یان گەشت بكات یان پشوو وەربگرێت بۆماوەیەك ئەوا جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی هەموو دەسەڵاتەكانی سكرتێری گشتی بۆ دەگوازرێتەوە"
ئاماژەی بەوەشداوە" بەپێی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتی رێگەنادات كە لەدەرەوەی یەكێتی هیچ كادرێكی یەكێتی لیستی سەربەخۆی هەبێت و لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی لیستێكی راگەیاندوە بۆیە ئەو لەناو یەكێتیدا نەماوە"
ئەو لێپرسراوە ی یەكێتی ئاماژەی بەوەشداوە" بەوپێیەش لە ئێستادا تا ئەوكاتەی یەكێتی كۆنگرە دەبەستێت و سكرتێر و دووجێگرەكەی هەڵدەبژێرێتەوە كۆسرەت رەسوڵ دەبێتە سكرتێری گشتی یەكێتی .
جێگەی ئاماژەیە لەدوای ململانیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی پاش نیوەرۆی 3/10/2017 لەوڵاتی ئەڵمانیا جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق لەتەمەنی 84ساڵیدا كۆچی دوای كردو رۆژی هەینیش هێنرایەوە سلێمانی و لەگردی دەباشان بەخاك سپێدرا.
AM:11:41:08/10/2017