کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی و یەکگرتوو لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان کۆتاییهات.
کۆبوونەوەکەی پارتی و گۆڕان یەکگرتوو لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند و هیچ لێدوانێکیشیان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە نەداوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین لەلایەن عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی گۆڕان و شۆڕش حاجی و عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنەوە لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی زەرگەتە پێشوازییان لێ‌کرا.
هەروەها هەریەکە لە ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە و فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون.
له‌دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، ئه‌مه بۆ جاری دوه‌مه له‌سه‌ر ئاستی باڵا پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی ده‌كات.