پرۆژەیەک بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران ئامادە دەکرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنگۆیەك ڕەت دەكاتەوە، هاوكات زانیاری نوێ‌ لەبارەی سیستەمی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت.

شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی وتوە: لە دوایین كۆبوونەوەی نێوان پەرلەمان و حكوومەت داواكرا كە ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێگەی پڕۆژەیەكەوە سیستەمی نوێی مووچە ڕەوانەی پەرلەمان بكات و لە پڕۆژەكەشدا وادەی جێبەجێكردنی دیاری بكات.


وتی، تا ئێستە پڕۆژەكە نەگەیشتووە و حكوومەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەكەیە و هەركاتێك گەیشتە پەرلەمان، ئەوە جارێكی تر گفتوگۆی لەبارەیەوە دەكرێت.

شێركۆ جەودەت ئاشكرای كرد، داوا كراوە لە سیستەمی نوێی مووچە پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچەی چەند ساڵەی فەرمانبەران جێگیر بكرێت و وادەیەكی بۆ دیاری بكرێت.



AM:09:38:09/10/2017