موچەی مانگی 8ی فەرمانبەران دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکات.


بە پێێ هەواڵێکی ماڵپەڕی باسنیوز ئامادەکارییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەستی پێکردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەک لەو وەزارەتە سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی ئابیان ئامادە کردووە و لەم هەفتەیەشدا کاری وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت.


ئاماژەی بەوەش کردوە لە هەفتەی داهاتوودا و لە دوای 15ی مانگەوە، بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.



AM:11:42:09/10/2017