پۆلیسی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "شەش کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکراون".
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی یەکەم پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە لەمانگی ئەیلولی ڕابردوودا ئاماری ئەو چالاکیانەی پۆلیس ئەنجامیداون بەمشێوەیە بووە:
بەهاناوەچون: ٤٠٣ حاڵەت تۆمارکراوە.
گەیاندنی کەسانی نەخۆش بەنەخۆشخانە: ٢ حاڵەت تۆمارکراوە.
تەقەکەری دەستگیرکراو: ٦ حاڵەت تۆمارکراوە.
ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە: ٥ حاڵەت تۆمارکراوە.
دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل: ٣ حاڵەت تۆمارکراوە.
دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل: ١٧ حاڵەت تۆمارکراوە.
دەستبەسەرداگرنی چەک لەجۆری کڵاشینکۆف: ٣ حاڵەت تۆمارکراوە.
دەستبەسەرداگرنی چەک لەجۆری دەمانچە: ١٢ حاڵەت تۆمارکراوە.
دەستبەسەرداگرنی چەک لەجۆری (M4): یەک حاڵەت تۆمارکراوە.
دەستبەسەرداگرنی چەک لەجۆری تاپڕ: یەک حاڵەت تۆمارکراوە.
جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن: ٧ حاڵەت تۆمارکراوە.
گەیاندنی کەسانی بریندار بەنەخۆشخانە: ٨ حاڵەت تۆمارکراوە.
لیژنەی ئەمنی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی تردا: ٥١ چالاکی تۆمارکراوە.