" خشتەیەکی نوێی مووچە رادەگەیەنرێت"

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکات و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە.

 بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی باسی نزیک پارتی "ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2017، لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی بردراوە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو سبەی پێنجشەممە، وردبینیکردن لە لیستەکە کۆتایی پێ بێت".

ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەکات "ئەگەر کێشەی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا نەبێت، ئەوا هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، چەند ڕۆژێک پاش ئەوەی کارەکانی وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی دێت، خشتەی مووچە بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەندرێت و بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات".



PM:12:15:11/10/2017