بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر ژمارەیەك کارمەندی مین لابەر دادەمەزرێنێت بە موچەی مانگانەی یەك ملیۆن و پهنجا ههزار دینار.
زێبار خالید، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بە ماڵپەڕی زاری كرمانجی راگەیاندووه " بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە حامیەی رواندز پێویستی بە 22 مین لابەر هەیە رۆژی 15 - 10 - 2017 فۆڕمی دامەزراندن دابەش دەكرێت و دوا مۆڵەت 22 - 10 - 2017 یە".
زێبار ئاشكراشیكرد "مین لابەرەكان بە شێوەی گرێبەست و بە موچەی مانگانە بە بڕی 1 ملیۆن و پهنجا هەزار دینار دادەمەزرێندرێت .
ناوبراو زیاتر ووتی "16 مین لابەر بۆ سنووری سۆران، هەروەها 4 مین لابەر بۆ چۆمان و 2 مین لابەریش بۆ سنووری قەزای شەقڵاوەمان پێویستە .
ڕاشیگەیاند "هەر كەسێك ئارەزووی دامەزراندنی هەیە پێویستە سەردانی بەشی كارگێری و خۆیەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و باری مینی هەولێر لە حامیەی رواندز بكەن".