جێگرى سەرۆکى پەرلەمان لە بانگهێشتنامەیەکدا پەرلەمانتاران ئاگادار دەکاتەوە، دانیشتنى ژمارە ٣ى خولى پاییزەى ساڵى دووەم کە بڕیار بوو کاتژمێر ١١ ى پێش نیوەڕۆ ئەنجام بدرێت بۆ رۆژى دووشەمە دواخراوە.
جەعفەر ئیمنیکى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەبانگهێشتنامەیەکدا داوا دەکات هەموو ئەندامانى پەرلەمان لە کاتژمێر ١١ ى پێش نیوەڕۆ لە پەرلەمانى کوردستان بۆ کۆبوونەوە ئامادە بن.
ئەو بانگهێشتنامەیە لەکاتێکدایە بریار بوو پەرلەمانى کوردستان ڕۆژی یەکشەممە بۆ گفتوگۆی ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە.
دوێنێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامدان یان دواخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کۆبوونەوە و کۆمسیۆن ئامادەیى خۆى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا دەربڕى.