سەرۆکی لیستی گۆڕان دیاریکرا

سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا پەرلەمانتارێکی پێشووی ئەو لیستە دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆن.


سەرچاوەیەکی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بزووتنەوەی گۆڕان عەبدوڵای مەلا نوری، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستانی کردۆتە سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

دیاریکردنی عەبدوڵای مەلا نوری وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن بنکەی جەماوەری گۆڕانەوە پشتیوانی لێدەکرێت و داواکاریەکی زۆری لەسەربوو لەلایەن لایەنگرانی گۆڕانەوە.

ڕۆژی 1ی 11ی 2017 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم دیاریکراوە و تا ئێستا نازانرێت ئەو هەڵبژاردنانە دوادەخرێت یان نا.



PM:04:11:15/10/2017