ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ( سلێمانی – هەڵەبجە )، رەتیدەکاتەوە مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە بڕیاری دابێت بارەگاکانی لە ناوچەکانی سلێمانی بکشێنێتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە ( سلێمانی – هەڵەبجە )، دەڵێت " له‌چه‌ند سایت و په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی ( پ ، د ، ك ) به‌چه‌ند جۆرێكی جیاواز، له‌سنوری پارێزگاكانی ( سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه ) بڵاوكراوته‌وه . ئێمه به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه‌ئه‌م هه‌واڵانه دووره له ڕاستی و، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
ئێوارەی ئەمڕۆ ١٦ی تشرینی یەکەم هەندێک ماڵپەڕ هەواڵی کشانەوەی بارەگاکانی پارتی لە ناوچەی سلێمانی بڵاوکردەوە.