ئەمشەو سبەی بارودۆخی ناوچە دابڕێنراوەکان سەر بە هەولێر و موسڵ خراپ دەبێت
پێشبینی دەکرێت ئەمشەو ١٧ و بەیانی ١٨ تشیرین یەکەم ناوچەکانی جێ ناکۆک لە دەڤەری هەولێر و دهۆک و موسڵ لە بارێكی ئەمنی و سەربازی خراپدا بێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەولێر بە سپی راگەیاند" ئەو ناوچانە بە بارودۆخێکی سەربازی هەستیاردا تێپەڕدەبن، هێزە عێراقییەکان لە هەولێر لە قۆڵی مەخمور و زووگەزراو گوێرەوە کە ٣٠ کم دوورە لە هەولێرەوە نزیک دەبنەوە.
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی سپی هێزە عێراقییەکان هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی باعشیق و بەنداوی موسڵ و ئاسکی کەڵەک و خازر دەدەن.
سەبارەت بەڕێگای نێوان هەولێر و کەرکوک، هێزەکان عێراقییەکان دەگەنە پردێ.
PM:11:43:16/10/2017