حەشدی شەعبی‌و سوپای عێراق شەنگالیان كۆنترۆڵ كرد

سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە هێزەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی شاری شنگالیان كۆنتڕۆڵكرد و هێزەكانی پێشمەرگەش كشاونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان هێزەكانی پێشمەرگە و هەموو هێزەكانی دیكەی ئەمنی كە سەر بە‌حكومەتی هەرێمی كوردستان بوون، بە بێ شەڕ لەو قەزایە كشاونەتەوە.

هاوكات لەئێستادا هێزەكانی یەجەشە و یەبەشە و ئاسایشی ئێزدیخان سەنتەری شنگال لەگەڵ هێزەكانی حەشد شەعبی دەپارێزن و هیچ زیانێك بەر مەدەنییەكانی ئەو قەزایە نەكەوتووە.





AM:09:44:17/10/2017