پەرلەمانتارێکی سەدر: کەرکوک شاری هەموانە
فەرماندەیەکی عێراقی رێگری لەبەڕێوەبەری پۆلیس کرد بەکوردی قسەبکات

پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەدر حاکم زاملی کە سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریە لە پەرلەمانی عێراق وتی " کەرکوک شاری هەموو عێراقییەکانە و لە کەسی قبوڵ ناکەن فەزڵ بکات بەسەر ئەوی تردا"، بەڵام فەرماندەی هێزە عێراقییەکان لە کەرکوک نەیهێشت بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە کوردی هیچ لێدوانێک بدات.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق حاکم زاملی رایگەیاند "داوا دەکەین سەرجەم هاوڵاتییەکان بگەڕێنەوە شاری کەرکوک و کەرکوک شاری هەموو عێراقییەکانە و لە کەسی قبوڵ ناکەین فەزڵ بکات."

ناوبراو وتیشی "هەندێک کەس ویستی خۆی بسەپینێت و پێشێلکاری بکات لە کەرکوک، بەڵام جارێکی تر ئەوە لە کەس قبوڵ ناکەن.

وتیشی "بە کوردەکان دەڵێین هێزە ئەمنییەکان نەهاتوون بۆ دژایەتی کەس."

لەو کۆنگرەیەدا فازل عومرانی فەرماندەی هێزەکانی عێراق لە کەرکوک رێگای نەدا خەتاب عومەر کە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسە لەسەر پشکی کورد، بەزمانی کوردی لێدوان بۆ رۆژنامەنووسان بدات.



PM:05:31:17/10/2017