گرێبەستی بەشێك لە كارمەندانی كۆمیسیۆن كۆتایی پێدەهێنرێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كۆتایی بە گرێبەستی كارمەندانی ئەو بنكە لاوەكییەكان هێنا كە بۆ پرۆسەی دەنگدانی ڕیفرادۆم دامەزرابوون.

لە نووسراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، كۆمسیۆن بڕیاری داوە لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەوە كۆتایی بە گرێبەستی كارمەندانی بنكە لاوەكییەكان لە هەولێر بهێنێت.

لە نووسراوەكەدا كۆمسیۆن داوا دەكات هەر بنكەیەكی لاوەكی كەلوپەلی لۆجستی وەك تۆماری دەنگدەران و فۆرمی ژمارە (١) یان هەر كەلوپەلێكی تر، یاخود كارگێڕی وەك مێز و كورسی وەرگرتووە، لە ئەستۆی بەڕێوەبەری بنكەیە بۆئەوەی بەزووترین كات بگەڕێنرێنەوە بۆ فەرمانگە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە تا ئێستا بڕیاری ئەنجامدان یان دواخستنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم نەدراوە و بڕیارە پەرلەمان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە.



PM:12:04:18/10/2017