كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی جێهێشتنی هۆڵی كۆبوونەوەكە لەلایەن فراكسیۆنی پارتی و بایكۆتی بەشێك لە پەرلەمانتارانی دیكەوە دواخرا.
كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاربوو لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن و چەند پرسێكی دیكەوە كۆببێتەوە بەهۆی ناكۆكی نێوان فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی دواخرا.
سپی ئەوەی زانیوە هۆكاری ناكۆكی پەرلەمانتارانی یەكێتی و پارتی بۆ پۆسی ماوەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەگەڕێتەوە كە پارتی پێیوایە دەبێت لەنێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێك دوابخرێت و لە بەرامبەردا یەكێتی داوایكردووە بۆ بۆ دوو ساڵ دوابخرێت.
بەشێكی دیكەی ناكۆكیەكانیش بۆ ڕووداوەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوو دەگەڕێتەوە كە بووە هۆی لەدەستدانی 51%ی خاكی كوردستان و ناكۆكیەكان بەجۆرێك قوڵ بوونەوە كە فراكسیۆنی پارتی و جێگری سەرۆكی پەرلەمان بینای پەرلەمانیان جێهێشت.
هاوكات پێشتر فراكسینی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەی ئاشكراكرد كە ئەوان بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان ناكەن و لەگەڵ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمدا نین.