لەچەند گەرەکێکی شاری کەرکوک وەک ڕەحیماوا و شۆرا و تەقە دەستی پێکردەوە.
سەرچاوەیەک لەناو شاری کەرکوک بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند کەمێک لەمەوبەر لە چەند گەڕەکێکی کوردی شاری کەرکوک تەقە دەستی پێکردۆتەوە و دەنگی چەکی قورس دەبیسترێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد تا ئێستا نازانرێت ئەو تەقانە لەلایەن کێوە دەکرێت و هۆکارەکەی چیە.
ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ هێزەکانی عێراق، بە فەرمانی عەبادی چوونە شاری کەرکوک و ئاڵای کوردستانیان لەسەر بینای پارێزگای کەرکوک هێنایە خوارەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر بیناکە هەڵکرد و جێگری پارێزگاری کەرکوکیش وەک پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دیاریکرا.
دواتریش هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ تەقە شنگال و گوێر و مەخمووریان چۆڵکرد و حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەکان شوێنیان گرتنەوە.