ناوەندی راگەیاندنی پەكەكە كوژرانی 42 سەربازی لەمیانی
شەڕوپێكدادانی چەند ناوچەیەكی باكوری كوردستان راگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل، باڵی
سەربازی پەكەكە، رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە دوو یەکینەی سوپای توركیا ناوچەی خەرەگۆل
کە لەژێر کۆنتڕۆڵی پەكەكەدا، بەڵام هێزەكانیان رووبەڕوویان بوونەوە و لەو چالاکییەدا
11 سەربازی تورکیا کوژران.
ئەوەشیخستەڕوو كە بەرەبەیانیی ڕۆژی 19ی مانگیش فڕۆکە
جەنگییەکانی توركیا سوپای تورک گردی شەهید سیداریان بۆردومان کردو پاشان شەڕێكی لە
نێوان هێزەکانیان و سەربازانی توركیا روویدا و بەهۆیەوە 14 سەربازی كوژران، دواتریش
دەستەیەکی دیکەی سوپای تورکیا بۆ هەناوەچوونی سەربازەكانیان هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە
شەڕەكە، ئەوانیش کرانە ئامانج و لەوێشدا 6 سەرباز کوژران.
هەپەگە بڵاویشیكردەوە كە رۆژی پێنجشەممە لە سەر
گردی بەیرەق پەكەكە چالاکییەکی دژی پوای توركیا ئەنجام داو تێیدا 4 سەرباز كوژران هاوكات
لە گردی شەهید مونزوریش 2 سەربازی دیكە كوژران.
هێزەكانی پاراستنی گەل راشیگەیاند كە لە ئاكامی
دوو چالاكی دیكەی هێزەكانیان لە چەلێ و گەڤەر، دوو فەرماندە و دوو سەرباز و لە قەڵا
پەریخانی سەربە گەڤەریش سەربازێك كوژران.