"بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت"

وتەبێژی حكومەتی عێراقی رایدەگەیەنێت كە بەغدا پابەنددەبێت بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێداونێك بۆ رۆژنامەی "ژیان" دەڵێت "ئەگەر بازرگانی دەرەكی سەبارەت بە فرۆش‌و هەناردەی نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بخرێتە ژێر چاوێری‌و سەرپەرشتی حكومەتی ناوەند‌و داهاتی ئەو كێلگانە بگەڕێتەوە بۆ ناوەند، ئەوا بێگومان بەغدا پابەند دەبێت بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی پارێزگاكانی تری عێراق".



PM:12:52:22/10/2017