یه‌كێتی ناوی پارێزگاری نوێی كه‌ركوكی ئاشكراكرد
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رزگار عه‌لی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه پێشنیاركراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23-10-2017 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌یان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له داهاتودا، بۆیه پێویسته هاوكاری بكرێن و كێشه‌كان له‌سه‌ر رێگا لابده‌ن و هانی خه‌ڵك بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه.
وتیشی "رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه پێشنیاركراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك".
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌باره‌ی خورماتوه‌وه رونیكرده‌وه، ئه‌و شارۆچكه‌یه حاڵه‌تێكی تایبه‌تی هه‌یه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی بكرێت و ده‌بێت له‌باره‌یه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت.
هاوكات سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره داوای له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد رۆڵیان هه‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.
AM:11:52:23/10/2017