ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران و بودجه‌ی پارێزگاكه‌وه ئاگادار دەکاتەوە و ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ونه گفتوگۆوه.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه لەتەلاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، ئازاد محەمەد، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "مۆڵەتی 15 رۆژیان لەبەردەم حکومەتی ھەرێم داناوە کە وەڵامیان بداتەوە، ئاخۆ دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران و بودجە و نەوتی سپی دابین بکات یان نا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تەئکیدی لەوەشکردەوە "ئەگەر وەڵامی حکومەتی ھەرێم لەھەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا بەگوێرەی یاسای ژمارە سێی ئەنجومەنی پارێزگاکان و دەستور، گفتۆگۆ لەحکومەتی ناوەند دەکەین بۆ دابنكردنی مووچه".
لەبارەی مەرزەکانیشەوە وتی "بەزوترین کات گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەستپێدەکەین بۆ ئەوەی مەرزەکان بەزوترین کات بەڕووی پارێزگای سلێمانیدا بکرێنەوە بەتایبەت باشماخ و پەروێزخان".
ئازاد محەمەد لەبارەی داهاتی خاڵە سنوریەکانیشەوە دڵنیایدا و ڕایگەیاند "ئێمە داھاتی خاڵە سنوریەکان وەک خۆی رادەستی حکومەتی عیراق دەکەین بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەوانیش مووچەی فەرمانبەران و بودجە بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن".