به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌تیدەکاتەوە بارزانی داوای دیداری لە عه‌بادی كردبێت و ڕەتکرابێتەوە.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە بارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە بارزانی داوای دیداری لە عەبادی کردووە لەشاری هەولێرەوە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند "بارزانی داوای دیداری له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه و كه‌سیش ڕه‌تینه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه‌ی هاتووه‌ته پێش وا ده‌خوازێت ئێمه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بچینه گفتوگۆوه".
هێمای بۆ ئەوەشکرد "عێراق ده‌یه‌وێت بمانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سنووره‌كانی پێش ساڵی ١٩٩١ و داوا دەکەین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رابگرێت".
فەلاح مستەفا لەبارەی نەهاتنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی وت "جاری وا هه‌یه ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه دوو بۆ سێ تا چوار کاتژمێره، ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێك ئاسایی بێت له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری خۆی، بۆیه ئه‌وان مه‌به‌ستییان ئه‌وه‌یه عێراق بهێننه‌وه نێو ژینگه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ سعوودیه، میسر، ئوردن و ئه‌وانی تر، ئه‌وانیش مه‌به‌ستی خۆیان له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه دیاره به‌ڵگه‌ی ته‌واویان هه‌یه ئێران زۆر كاریگه‌ره و ده‌یانه‌وێت عێراق بگه‌ڕێننه‌وه بۆ نێو ژینگه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر نا نوێنه‌رایه‌تی ئێمه له واشنتۆن له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری، كۆنگرێس".
لەبارەی پێشڕەوییەکانی سوپای عێراق و کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان فەلاح مستەفا دەڵێت "زۆر باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌و هێرشه ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆم بوو یان نا، به‌ڵام ئێمه له هه‌موو كۆبوونه‌وه و لێدوانه‌كانماندا باسمان له‌وه‌كردبوو و به ئاشكرا ده‌مانگوت ئاینده‌ی ئێمه ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه، چونكه ئه‌و شێوازه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی پێی دامه‌زراوه و ئه‌و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی دیار بوو كه حه‌شدی شه‌عبی كێشه‌یه‌كی ته‌وقیتكراوبوو بۆ ئاینده، به‌ڵام ئه‌وه روویدا، ئه‌وان پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد، ئێمه‌ش پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد كه له عێراقی ئێستا كه عێراقێكی فیدڕاڵی، دیموكراسی، فره‌یی بێت و ئێمه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستوورمان نووسیبێته‌وه پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه كه نابێت هێزی چه‌كدار بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسییه‌كان به‌كاربهێنرێت، داوای ئەوانیش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئەوەیە هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕو پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ستپێكردنی دیالۆگی بێ مه‌رج.