بەپەلە.. پەخشی سێ كەناڵی ئاسمانیی یەكێتی نیشتمانی راگیرا

لەئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممەوە سێ كەناڵی سەر بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان پەخشەكانیان راگیراوە‌و تا ئێستا هۆكارەكەی ئاشكرا نیە.

لە پێش كاتژمێر 8ی ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە هەر سێ كەناڵی كوردسات، كوردسات نیوز‌و گەلی كوردستان كە سێ كەناڵی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانن پەخشەكانیان دواخرا‌و تا ئێستا هۆكارەكەی ئاشكرا نیە.

پێشتر سپی بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیار دراوە تەلەفزیۆنی گەلێ کوردستان و رادیۆی گەلی کوردستان بکەوێتەوە ژێر دەستی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

سەبارەت بە کەناڵی کوردسات، بەوپێیەی کەناڵەکە موڵکی تایبەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە، ئەو کەناڵە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە...




PM:08:34:25/10/2017