هێزه عێراقیه‌كان ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی تریان كۆنترۆڵ كرده‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه هێزه عیراقییان "ده‌روازه‌ی سنووری ره‌بیعه"یان له‌سه‌ر سنووری سوریا كۆنترۆڵ كرده‌وه و شه‌رڤانانیش كشاونه‌ته‌وه بۆ نێو خاكی سوریا.
بنیان ئه‌لجربا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی: "هێزه عیراقییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنووری ره‌بیعه له‌سه‌ر سنووری سوریا سه‌پاند".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه عراقییه‌كان له ناحیه‌ی ره‌بیعه، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنووری ره‌بیعه‌دا سه‌پاند.
وتیشی: "شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به‌ره‌و ناو خاكی سوریا كشاونه‌ته‌وه، هێزه عیراقییه‌كانیش له‌سه‌ر سنوور و ده‌روازه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه".
ده‌روازه‌ی سنووری ره‌بیعه به ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ له‌نێوان عیراق و رۆژئاوای سوریا داده‌نرێت و له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2014ه‌وه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بووه.
PM:10:30:25/10/2017