به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە نرخی بەنزین دادەبەزێت بەتایبەتی دوای گه‌یشتنی بڕێكی زۆر به‌نزینی بۆ شاری سلێمانی.
محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانی راگه‌یاندووه "هه‌شت ته‌نكه‌ر به‌نزین گه‌یشته شاری سلێمانی و بڕێكی تریش به‌ڕێوه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی وتیشی"هاتنی ئه‌و بڕه به‌نزینه بۆ شاری سلێمانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی به‌نزین ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، گه‌یشتنی به‌نزینی زیاتر بۆ شاری سلێمانی پاش ئه‌وه‌دێت ده‌روازه‌ی سنوری نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كرایه‌وه.