خشتەیەكی نوێی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەكی نوێی موچەی بڵاوكردەوە و ڕۆژی سێشەممە بەرواری 31/10/2017، مووچەی مانگی (8)ی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 1 و 2 /11/2017، مووچەی مانگی (8)ـی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

پێشتریش وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی (دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەكانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، فەرماندەی پۆلیسی بەرگریی و فریاكەوتن)ی ڕاگەیاندبوو.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ڕۆژی ٢٨ی ئەیلولی ڕابردوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ هات، هاوكات تا ئێستاش دیار نییە چ كاتێك وەزارەتەكانی دیكە مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.



PM:01:16:30/10/2017