لە ناوچە شاخاوییەكان دەست بە دابەشكردنی نەوت كراوە
بەسەر هاوڵاتیانداو هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوت وەردەگرێت، لە بەرامبەریشدا 53 هەزار
دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری قەزای حاجی ئۆمەران بە
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاندووە کە لە ناوچە شاخاوییەكان دەست
بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا كراوەتەوە.
لەوبارەیەشەوە دەڵێت: لە سنووری قەزای حاجی ئۆمەران
هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی وەرگرتووەو ئێستا لە قەزای چۆمان و ناوچەكانی دیكەش دابەش
دەكرێت.
وتیشی، ''لە سەرەتاوە ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری
حاجی ئۆمەران و گوندەكانی سەر سنوور نەوتیان پێ درا، چونكە شوێنەكانیان سەخت و شاخاوییە".
هەروەک ئەوەشی راگەیاندووە کە بۆ هەر بەرمیلێک بڕی
53 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت و هەر خێزانێکیش تەنها یەک بەرمیل نەوتی سپی
وەردەگرێت.