وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نادرێت به‌عێراق.
سەفین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی "خەندان"ی ڕاگەێاندووە "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌رێم نادرێت به‌عێراق".
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه خه‌رج ده‌كه‌ن.
هاوکات ئه‌مڕۆ سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به ماڵپەڕی "خه‌ندان"ی راگه‌یاندووە "پێویسته چه‌ند رێوشوێنێك بگیرێته به‌ر له‌باره‌ی لیستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پێدانی موچه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌غداوه.
حه‌دیسی باسی له‌وه‌كردوە، پێویسته ئه‌و تۆمارانه بخرێنه ژێر وردبینی و پشتڕاستكردنه‌وه‌و گره‌نتی ئه‌وه بكرێت كه ناوی وه‌همی و دووباره نییه و گه‌نده‌ڵی تێدا نییه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و بابه‌ته به‌وه‌وه گرێدراوه دۆسیه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بخرێته ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه.