خۆپیشاندان کە کەلار و کۆیە دەستی پێ‌کرد
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 2 ی 11 ی 2017، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان له شاری کەلار و كۆیه خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد.
ئامانجی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه به‌رامبه‌ر به دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی پێویسته هه‌رچی زووه كۆتایی به‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی ژیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان بهێنرێت.
دوێنێ چوارشەممە گردبونەوە و خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی بەڕێوەچوو كەتێیدا مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم پەروەدەی ڕۆژئاواوە چونە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بایكۆتی دەوامیان بۆ ماوەی 12 ڕۆژ ڕاگەیاند.
هەروەك مامۆستایانی ناڕازی داوا لەسەرجەم موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لە ئەمڕۆ چوار شەممەوە بایكۆتی دەوامی فەرمی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بهێنن تاوەكو ڕۆژی 12-11-2017 بەردەوام بن و لەماوەی ئەم ماوەیەدا ئەگەر حكومەت داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكردن هەڵوێستی دیكە دەگرنەبەر.
AM:10:40:02/11/2017