به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی جموجۆڵی هێزە عێراقەکانەوە هۆشداری دەدات و رایدەگه‌یەنێت "هیچ نیازپاكییه‌ك له هاتنی ئه‌و هێزانه‌دا نییه".
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندووە "هێزە عێراقیەکەکان و حەشدی شەعبی ده‌یانه‌وێت، پێشڕه‌وی زیاتر بكه‌ن".
ئەو بەرپرسەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەشڵێت "دڵنیایی ده‌دەین هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك وه‌ڵامی خۆی وه‌رده‌گرێت و چاره‌نووسی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش وه‌ك چاره‌نووسی ئه‌وانه ده‌بێت، كه پێشتر له پردێ و زومار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه روویدا".
ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌ش كرد كه لایه‌نی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زیانه بیر ده‌كاته‌وه و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه ده‌ستوور شتێكه پێویسته ته‌نیا لایه‌نی كوردی جێبه‌جێی بكات، "كه‌چی خۆیان ده‌ستووریان پێشێل كردووه و له‌بیر خۆیان بردووه‌ته‌وه كه به‌پێی ده‌ستوور، ده‌بێت وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراقی سه‌یری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێت".
شەوی ڕابردوو شاندی سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له شاری موسڵ بە چاودێری ئەمریکیەکان کۆبوونەوە.
سەرچاوەکەیەک بۆ "سپی میدیا" ئەوەی ئاشکراکرد پێشمەرگە داوایکردووە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم(ناوچە جێناکۆکەکان) بەشێوەی ئیدارەی هاوبەش لەنێوان بەغدا و هەرێمەوە بەڕێوە ببرێت و لە بەرامبەریشدا سوپای عێراق داوایکردووە پێشمەرگە ئەو ناوچانە چۆڵبکات.
"سپی" ئەوەشی زانیوە لەکۆبوونەوەکەدا شاندی سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک.