سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌غدا به ھه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستووری پێشێل كردووه دەڵێت "ئێستا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری له عیراق ناكات و پشتی ھه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت".
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ماڵپه‌ڕی فەرمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووە كه "به‌غدا به ھه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستوور پێشێل ده‌كات و له به‌رژوه‌ندیی خۆی به‌كاری دێنێت، چونكه له پڕۆژه یاسای بوودجه‌دا له‌خۆیه‌وه به‌شه بوودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌متر له سه‌دا 13 كه‌م كردووه‌ته‌وه و ناوی ھه‌رێمی كوردستانی لابردووه و كردوویه‌ته پارێزگاكان، كه ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورن و له ده‌ستووردا ڕێگه پێدراو نین، بۆیه به ھیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه".
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م وتی "پێشتر ڕای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا بوو، به‌ڵام ئێستا كه به‌غدا ده‌ستوور پێشێل ده‌كات و ئاماده‌ی گفتوگۆ نییه، پشتگیری له ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
وتیشی "رای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات، پێویسته گفتوگۆ له نێوان ھه‌ردوو حكومه‌تی ھه‌رێم و به‌غدادا بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی باسیان له‌وه‌كردووه كه ''به ھه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی له حكوومه‌تی ھه‌رێم ده‌كه‌ین''، ئه‌مه پشتگیرییه‌كی باشه و دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بۆ عیراق نابێت.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "گفتوگۆكانی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و زۆر خاڵی گرنگ ھه‌یه، پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا، چونكه ئه‌گه‌ر به پێی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن له به‌رژه‌وه‌ندیی ھه‌رێمی كوردستاندایه".