ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

بڕیارە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ شەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە 4/11/2017، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە‌و چەندین پرسی گرنگ لەوان پرسی بەستنی كۆنگرە‌و چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بڕیاریدا كە ئەمرۆ شەممە‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بەڕێوەبچێت.



AM:09:17:04/11/2017