ڕابوون مەعروف: داواكاری گشتی با سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكات دەبابەیان هێنایە سەر پەرلەمان

داواكاری گشتی بە تۆمەتی تانەدان لە پێشمەرگە و دەزگا فەرمیەكان سكاڵای یاسایی لەسەر ڕابوون مەعروف تۆماركرد و ناوبراویش دەڵێت " ئەگەر داواكاری گشتی بوونی هەیە با سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكات كە دەبابەیان هێنایە سەر پەرلەمان".

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەم داواكاری گشتی داوای یاسایی لەدژی ڕابوون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرد، بەتۆمەتی تانەدان لەپێشمەرگە و دەزگا فەرمییەكانی هەرێم و ڕایگەیاندووە "وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە ئاسایشی هەرێمی خشتووەتە مەترسییەوە و چەندین ڕووداوی نەخوازراوی لێكەوتۆتەوە و لەم سۆنگەیەوە رێكاریی یاسایی لەدژی ناوبراو دەگرنەبەر بەپێی مادەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقی".

لەو بارەیەوە ڕابوون مەعروف لە لێدوانێكی تایبەتدا بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ئەو داوایە گرنگیەكی نیە و ئەگەر داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستاندا هەبێت با سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكات كە دەبابەیان هێنایە سەر پەرلەمان".






PM:03:30:07/11/2017