عیراق پاره‌ی سێ ساڵی رابردووی گەنمی جوتیاران خه‌رج ده‌كات و جوتیارانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووه‌م، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی سێ ساڵی رابردووی گه‌نمی جوتیاران و بەگوێرەی زانیاریەکان خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە جوتیارانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاردرا به به‌خشینی به‌ڵێنده‌ران له‌سودی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه پێیاندراوه.