وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست 39 كه‌س لە پسپۆڕی جیاواز بۆ سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ دابمه‌زرێنێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە تیایدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی رابردوودا به‌ردی بناغه‌ی سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ دانرا و له ئێستادا سایلۆكه ته‌واو بووه و كارمه‌ندی بۆ داده‌مه‌زرێنرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دامه‌زراندنه‌كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌بێت و 39 كه‌س داده‌مه‌زرێت به‌م پسپۆریانه‌ی خواره‌وه:
1. ئه‌ندازیاری كاره‌با.
2. ئه‌ندازیاری میكانیك.
3. ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر.
4. ئه‌ندازیاری كشت‌وكال.
5. به‌كالۆریۆس / ته‌كنۆلۆجیای زانیاری .
6. به‌كالۆریۆس / ژمێریاری.
7. به‌كالۆریۆس / كارگێری.
8. دیبلۆم / كاره‌با.
9. دیبلۆم / میكانیك.
10. دیبلۆم / كشت‌وكال.
11. دیبلۆم / كۆمپیوته‌ر.
12. ئاماده‌یی پیشه‌سازی كاره‌با.
13. ئاماده‌یی پیشه‌سازی میكانیك.
14. ئاماده‌یی بازرگانی.
15. ئه‌مینداری كۆگا.
16. په‌یمانگا + ئاماده‌یی + سه‌ره‌تایی.
17. پاسه‌وان.
18. خزمه‌تگوزاری.
19. شۆفێر.
20. پرسگه.
21. نووسه‌ر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه دواكات بۆ وه‌رگرتنی (CV) كاتژمێر (10)ی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 2017/11/15 ده‌بێت و پشكی شێر بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه (چه‌مچه‌ماڵ) ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه پێویسته پێشكه‌شكار له‌گه‌ڵ سیڤیهكهیدا وێنه‌یه‌ك له كارتی زانیاری و ناسنامه‌ی باری كه‌سی و بروانامه‌ی ده‌رچوون هاوپێچ بكات و هه‌ر كه‌سێك ڕێنماییه‌كانمان ڕه‌چاو نه‌كات (CV)ه‌كه‌ی به هه‌ند وه‌رناگیرێت و داواكار ده‌توانێت له ڕێگای ئه‌م ئیمێله‌وه [email protected] داواكارییه‌كانیان بنێرن.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م دامه‌زراندنه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ CVیه‌كان ده‌كرێت و پشكی شێر بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه مه‌رجه‌كانی تێدایه و دانیشتوی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه.
بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدایە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رهمك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوو بریاردرا كارمه‌ند بۆ سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ دابمه‌زرێنرێت.