كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداریەک بۆ دەرچوانی ١٢ ئامادەیی بڵاودەکاتەوەو داوا دەکات ئه‌وانه‌ی كۆدیان وه‌رگرتووه و مه‌رجه‌كانیان تێدایه، كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی داوا له‌و قوتابیانه ده‌كات له كات و شوێنی دیاریكراو ئاماده‌بن، هه‌ر یه‌كێ: ئاماده نه‌بێت مافی وه‌رگرتنی نامێنێت.
له ئاگاداریی ژماره 6ی راگرایەتی كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی خولی ئەفسەری بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی(زانستی و وێژەیی)، داوا لەو دەرچووانە دەكات كە كۆدیان وەرگرتووەو مەرجەكانیان تێدایەو تێكڕایی نمرەكانیان لەنێوان 70- 79 دایە، لەبارەگای كۆلیژی پۆلیس ئامادەبن.
لەئاگادارییه‌كه‌ی كۆلیژی پۆلیس هاتووه، خشتەی ئامادەبوونی دەرچووان لەسەر بنەمای شوێنی نیشتەجێبوون دیاریكراوەو ئاماژەی بەوەشكراوە كە هەر خوێندكارێك لەكات و بەرواری دیاریكراودا ئامادەنەبێت لە كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی، مافی وەرگرتنی نامێنێت.
له ئاگاداریه‌كه‌دا ئاماژه به‌و به‌ڵگه‌نامانه كراوه كه پێویسته قوتابی له گه‌ڵ خۆی بهێنێت كه بریتین له ( پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی یان كارتی نیشتمانی + كارتی زانیاری + وێنه).