ئه‌مڕۆ موچه‌ی ئەم وەزارەتە دابه‌شده‌كرێت

‌به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی تشرینی دووه‌می 2017، موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێم خشتەی موچەی مانگی هەشتی بڵاوكردەوە كە وەزارەتەكان بەم شێوە موچەكانیان وەردەگرن:
1-ڕۆژی‌ یەک شەممە بەرواری‌ 12/11/2017، مووچەی‌ (خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی) و مووچەی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

- وەزارەتی‌ شەهیدان و ئەنفالکراوان
- وەزارەتی‌ کارەبا
- وەزارەتی‌ پلان دانان
- دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی
- ناوچە کوردستانیەکانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ هەرێم
- دەستەی‌ ژینگە
- دەستەی‌ وەبەرهێنان
- دەستەی‌ مافی‌ مرۆڤ
- دەزگای‌ مین
- دەستەی‌ دەسپاکی‌
- کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەکانی‌ کوردستان

2- ڕۆژی‌ دوو شەممە بەرواری‌ 13/11/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی‌ شارەوانی‌ و گەشت و گوزار
- وەزارەتی‌ گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی‌ پیشەسازی‌ و بازرگانی‌
- وەزارەتی‌ ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
- وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکان

3- ڕۆژی‌ سێ شەممە بەرواری‌ 14/11/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی‌ کشتوکال و سەرچاوەکانی‌ ئاو
- وەزارەتی‌ ئەوقاف و کاروباری‌ ئاینی‌
- وەزارەتی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان
- مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌
- مووچەی‌ (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

4- ڕۆژی‌ چوار شەممە بەرواری‌ 15/11/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی‌ داد
- ئەنجومەنی‌ دادوەری‌
- سەرۆکایەتی‌ هەرێم
- سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان
- سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران



AM:09:10:09/11/2017