"وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كەسانێك دەداتە دادگا"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشبیری و ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی پشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه كه ڕێوشوێنی یاسایی دژ به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرینه به‌ر كە لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا دەستیان هەبووە.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا دەڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك ڕویدا پێش هه‌موو شت پرسێكی سیاسیه و پێوسته حكومه‌تی هه‌رێم لكۆڵینه‌وه بكات وه پێویستیشه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناوخۆی خۆیدا قسه‌یه‌كی هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه ئنجا ئێمه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیژنه‌ی ڕێكخستنه‌وه خه‌ریكی به‌دواداچوونن له‌وباره‌یه‌وه."
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت هێرشی سوپای عیراقی بۆ سه‌ر كه‌ركوك به‌پیلانی هه‌رێمی ناوبرد كه حكومه‌تی عیراقی جێ به‌جێی كرد و وتیشی"به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی زیاتر نیگه‌ران كرد ئه‌وه‌یه كه دوای سه‌د ساڵ ئه‌زمونی حكومڕانی عیراقی بیانه‌وێت له ڕێگای ئه‌م جۆره درز خستنه ناوماڵ و لایه‌نه كوردییه‌كانه‌وه تابه ئامانجی خۆیان بگه‌ن."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی"له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك له(١٦)ی مانگی ڕابردوو به‌ڵگه‌ی ته‌واو و سه‌لمێنراو هه‌یه كه كه‌سانێكی پێبدرێته دادگا به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخ و بوونی فشاره‌وه ئێمه توانیومانه له‌حاڵه‌تی به‌رگریدابین ئه‌گه‌رنا له ئه‌جێنداماندا هه‌یه كه هه‌م لێكۆڵینه‌وه بكرێت وه هه‌م ڕێوشوێنی یاسایی و ئوسوڵی دژ به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرینه به‌ر."
PM:08:34:10/11/2017