لەکۆتایی ئەم مانگەدا رۆژێک بەر پشووی فەرمی دەکەوێت و لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمدا ئەو رۆژە دەکرێتە پشوو.
بەگوێرەی ساڵنامەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان، هەموو ساڵێک رۆژی ١٢ی ربيع الآول کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ)، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی.
هاوکات بەگوێرەی ساڵنامەی عەرەبی و زاینی ئەمساڵ ئەو رۆژە دەکەوێتە رۆژی ٣٠ / ١١ /٢٠١٧ کە دەکاتە رۆژی پێنج شەممە، بەو پێیەش لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراقیش، دەکرێتە پشووی فەرمی.
ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئاژانسە عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە کە گوایە رۆژی ١٩ / ١١ /٢٠١٧ کە دەکاتە ١ی ربيع الآول رۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام (د، خ) پشووی فەرمی دەبێت لەسەرانسەری عێراقدا.