لەهەولێر دوو بەرپرس دەستگیرکران

بەهۆی سکاڵای دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان، دوو بەڕێوەبەری پێشووی دوو فەرمانگە لە شاری هەولێر دەستگیر کران.

میدیاكانی پارتی لەزاری سەرچاوەیەکی باڵا لە پۆلیسی هەولێر  راگه‌یاندووە "هەردوو بەڕێوەبەری پێشووی (سایلۆی هەولێر) و (چاودێریی بازرگانی) لەلایەن پۆلیس و بە بڕیاری دادگا دەستگیر کراون".

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "دەستگیرکردنی ئەو بەڕێوەبەرانە لەسەر سکاڵای دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان و ئێستا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیاندا دەکرێت".

جەختی لەوەش کردۆتەوە کە تا ئەوکاتەی لێکۆڵینەوەکە تەواو دەبێت و دادگا بڕیاری کۆتایی دەدات، ئەو دوو بەڕێوەبەرەی پێشوو ئازاد ناکرێن، تەنیا ئەگەر دادوەر فەرمانێکی دیکە دەربکات و وتیشی "دەستگیرکردنی ئەو دوو بەڕێوەبەرە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازییە".




AM:11:28:13/11/2017