به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان نوێتری ئاماری قوربانیای بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە و ڕاشیدەگەیەنێت "به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وە پێنج گوندی سنوره‌كه بێ ئاو بون".
بێستون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕٍۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو دوو هاولاَتی به‌ناوه‌كانی مسته‌فا مو‌سا عه‌باس له‌دایكبوی 1931، مونته‌ها ڕیاز محه‌مه‌د له‌دایكبوی 2009 گیانیان له‌ده‌ستداوە"
لەبارەی بیندارەکانیشەوە وتی "10حاڵه‌تی ده‌ست و قاچ شكان تۆماركراوه، 85حاڵه‌تی شۆك و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و بێهۆشیش له‌كه‌لار و كفری تۆماركراوه".
لەبارەی زیانە مادیەکانیشەوە وتی "له‌قه‌زای كه‌لار و كفری ژماره‌یه‌ك دوكاندار و سوپه‌رماركێت زیانیان پێگه‌یشتوه‌و له‌سنوری ناحیه‌كانی مه‌یدان و قۆره‌تووش 70 ئاژه‌ڵی هاوڵاتیان مرداربونه‌ته‌وه".
ئەو بەرپرسەی ئیدارەی گەرمیان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد،"هه‌ریه‌ك له‌گونده‌كانی(باخه‌هه‌ناره، شاوازی، بانی كوران، بێلوله و كانی ژاڵه‌ی سنوری ناحیه‌ی مه‌یدان) به‌هۆی كوێربونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان بێ ئاو بون و له‌ئێستاشدا به‌تانكه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ ده‌گوازرێته‌وه".