ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكی جەخت لە گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەكاتەوە بۆ چارەسەری كێشەكان، هەروەها پرسە نامەیەك ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمڕۆ ١٣/١١/٢٠١٧ ڕاگەیەندراوێكی سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا ئەنجوومەنی وەزیران پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی شەوی ڕابردوو لە سنووری هەڵەبجە و گەرمیان و ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و هیوای زووچاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
هەروەها هاتووە، تیمێكی بەپەلەیشی دروست كرد بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان، سوپاسی دامودەزگەكانی حكوومەتی لە ناوچەكە كرد بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان، هەروەها سوپاسی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا و دەزگەی بەهاناوەچوونی ئافادی توركی كرد، كە هاوكاری و تیمێكی فریاگوزارییان بۆ هاوكاریی لێقەوماوان ناردووە، داوای كرد حكوومەتی عێراقی فیدراڵیش وەك پێویست بەپیر لێقەومانەوە بێت.
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە كە خوازیارە هەموو كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لە ڕێگەی دیالۆگێكی جددییەوە لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات، نیگەرانیی خۆیشی نیشان دا كە حكوومەتی فیدراڵ وێڕای ئەوەی باس لە پابەندبوون بە دەستوورە دەكات، بەڵام لە كرداردا وا نییە و هەنگاوی نادەستووری بەرانبەر بە هەرێم دەگرێتە بەر، وەك پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 و كەمكردنەوەی بودجەی هەرێم، بەكارهێنانی ئەو دەستەواژانەی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی فیدراڵی هەڵدەوشێنێتەوە و چەندان بڕیار و ڕێكاری تری نادەستووری بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان.
PM:06:54:13/11/2017